Unknown Unknown Author
Title: ژیاننامەی ئەلبەرت ئاینشتاین
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
ئەلبەرت ئاینشتای   ;(لەدایکبوون  ١٤ی ئازاری ١٨٧٩  - کۆچی دوایی  ١٨ی نیسانی   ١٩٥٥ ) [٢] زانایەکی  ئەڵمانی  بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە...

ئەلبەرت ئاینشتای  ;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥)[٢]زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن.[٣][٤] ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە(E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان"[٥] وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم.[٦] ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. [٧] بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر ھەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەییدەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان (gravitational fields). پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی ھێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە


ژیانیدەستکاریی بکە

سەرەتای ژیانی و خوێندن

ئاینشتاین لە ئولم لە شانشینی ڤویرتمبێرگی سەر بە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی لە ١٤ی ئازاری ١٨٧٩لەدایکبووە. [٩]دوای لەدایکبوونی بە ساڵێک واتە لە ساڵی ١٨٨٠ بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری میونخ.[١٠] باوک و دایکی ئاینشتاین کەسانێکی خوێندەواربوون و خێزانێکی مامناوەندی جوولەکە بوون. باوکی ھێرمان ئاینشتاین بازرگانی خوری بوو وە دواتر کارگەیەکی کارۆکیمیایی بەڕێوەدەبرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنابوو.[١١] لە ساڵی ١٨٩٤ کۆمپانیاکەی باوکی شکستی ھێنا و بەھۆی گەڕان بە دوای کار و بازرگانیدا خێزانەکەی کەوتنەڕێ بۆ وڵاتی ئیتالیا و یەکەمجار چوونە شاری میلان دوای چەند مانگێک چوونە شاری پاڤیا، بەڵام ئاینشتاین لە شاری میونخ مایەوە بۆ درێژەپێدان بە خوێندن. تا لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ١٨٩٤ ئەویش چوو بۆ شاری پاڤیا لە ئیتالیا بۆ لای خێزانەکەی.[١٢]

پاشان لە ساڵی ١٨٩٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئاینشتاین چووە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسرا و چووە تاقیکردنەوەی پەیمانگای پۆلیتەکنیکی فیدڕاڵی سویس بەڵام لە تاقی کردنەوەکەدا دەرنەچوو بە تایبەتی لە زمانی فەڕەنسیدا، تەنھا لە وانەکانی فیزیاو بیرکاری نەبێت کە نمرەی بەرزی ھێنابوو تیایاندا.[١٣] بۆیە لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەیمانگا پەیوەندی کرد بە قوتابخانەی "ئارگاو کانتۆناڵ" لە شاری ئاراو کە یەکێک لە شارەکانی سویسرا و لەوێ بخوێنێت و پاش ساڵێک بتوانێت لە پۆلیتەکنیکدا بخوێنێت ئەمەش لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥-١٨٩٦.



دەستکاریی بکە


About Author

Advertisement

 
Top