Unknown Unknown Author
Title: ژیاننامەی سوکڕات
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
سوکرات  ،  سۆکراتیس ؛ ٤٦٩ی پ.ز - ٣٩٩ پ.ز)  فەیلەسوفێکی   یۆنانی کۆن بوو کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی  فەلسەفەی ڕۆژئاوایی  دادەنرێت. سوکرات ک...
سوکرات ، سۆکراتیس؛ ٤٦٩ی پ.ز - ٣٩٩ پ.ز) فەیلەسوفێکی یۆنانی کۆنبوو کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی دادەنرێت. سوکرات کەسایەتییەکی لێڵ و ناڕوونی ھەیە لە مێژووی فەلسەفەدا. ئەو ھیچ نوسراوەیەکی لە خۆی بەجێ نەھێشتووە؛ ئەوەی کە ئەمڕۆکە دەیزانین لەسەری ھەمووی بەھۆی نووسراوەکانی نووسەرانی پاش خۆیەوەیە، بەتایبەت نووسراوەکانی پلاتۆن و زینۆفۆن کە دوان لە قوتابییەکانی بوون.[١]  زانیاری چڕ و ورد لەسەر ژیانی سۆکرات تەنھا لە سێ سەرچاوەوە زانراوە، کە ئەوانیش گفتوگۆ و چەلەحانێکانی پلاتۆ و زەینەفۆن (کە ھەردووکیان لایەنگر و سەرخەری سۆکراتن) لەگەڵ شانۆگەرییەکانی ئەریستوفانیس. ھەندێک لە خوێندکارەکانی کە لەوانە ئیرێک ھافلۆک و واڵتر ئۆونجبەوشێوەیە وەسفییان کردووە کە گوایە سەرخەری شێوازەکانی بەردەوامیی زارەکیی بووە، بەجۆرێک کە وەستاوە لەبەرامبەر درێژدادڕیی و زۆرووتنی نەویست کە پێی دەوترێت نووسەکی. لە شانۆگەریی ھەورەکان دا، کە ئەریستوفانیس دایڕشتووە، سۆکراتی بەوە وەسفکردووە کە گاڵتەجارێکە قوتابییەکانی فێرکردووە کە چۆن لە دەست باج و پیتاک رابکەن. سەرەڕای ئەوەش، زۆرێک لە کارەکانی ئەریستوفانیس ناسراوە بەوەی کە گاڵتەجارییە بە ئیش و کاری نووسەر و چیرۆکنووسەکانی تر! پاشان، ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم باسکردنە نە شتێکی باسەکییە نە راستییە. بەپێی زانیارییەکانی ئەفڵاتوون باوکی سۆکرات ناوی سوفرۆنیسکۆس بووە و دایکی ناوی فیناریت بووە کە وەک مامان کاری کردووە، سەرباری ئەوەی کە بەوە باسکراوە کە شێوەی جێی سەرنج نەبووە و باڵاشی کورت بووە، سۆکرات بووەتە ھاوسەری زانسیبی کە بەتەمەن زۆر لەخۆی بچووکتر بووە. و سێ منداڵی لێی بووە کە لامبروکلیس، سوفرونیسکوس و مینیکسینوس بوون. ھاوڕێیەکی بەناوی کریتۆ رەخنەی ئەوەی لێگرتووە کە دەستبەرداری منداڵەکانی بووە پاش ئەوەی کە داواکەیانی سەبارەت بە راکردنی سۆکرات لە بەنیدخانە پێش جێبەجێکردنی سزاکەی پەرچکردەوە. ھیچ روو کە چۆن سۆکرات پێویستیی رۆژانەی دابینکردووە. دیارە کە دەقە کۆنەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆکرات کاری نەکردووە. لە پەڕتووکی Symposium ی زەینەفۆن، دەگێڕێتەوە لەسەر سۆکرات کە خۆی تەواو تەرخانکردبوو بۆ ئەو ھوونەرەی کە بە گرنگترین ھوونەری دادەنا کە ھوونەری گفتوگۆی فەلسەفیی بوو. لە شانۆگەریی ھەورەکان دا، ئەریستوفانیس سۆکرات وەھا وێنەکێش دەکات کە بەرامبەر فێرکردنی قوتابییەکانی و بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سۆفیزم پارە و ئابوونەی وەرگرتووە لەگەڵ کریفۆن، لەکاتێکدا لەھەردوو لێدوانی بەرگری سۆکرات و وێژەدەر ی پلاتۆ و لە باس و چیرۆکەکانی زەینەفۆن دا، پەرچکردنەوەی سۆکرات دەردەخەن بەرامبەر بەوەی پارە یان ئابوونە وەربگرێت بەرامبەر بە فێرکردنی خوێندکاران. . لەنێو قسەکانی بەرگری سۆکرات دا زۆر بەتایبەتیی، سۆکرات بە ھەژاریی ناسێنراو و دەرکەوتوو بووە، ئەمە وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە سۆکرات مامۆستا نەبووە. بەپێی ئەوەی کە تیمۆن فیلۆسیباسی دەکات و بەپێی سەرچاوە نوێیەکانی تر، سۆکرات پیشەی پەیکەرتاشیی لەسەر بەردی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە. لەسەدەکانی پێشوو ئەو گریمانەیە ھەبوو کە سۆکرات پەیکەرەکانی (سێ شۆخە Three Graces) ی درووستکردووە، کە تا سەدەی دوومی پاش زایینیش مابووەوە لەنزیک پەرستگای ئەکرۆپۆلیس، بەڵام زانستی نوێ ئەم گریمانەیەی بە درووست نەزانی و باوەڕی پێنەکرد. زۆرێک لە مشتومڕ و گفتوگۆکانی پلاتۆ ئاماژە بەو خزمەتە سەربازییانە دەدەن کە سۆکرات کردوویەتی، سۆکرات ئەڵێت کە گوایە خزمەتیکردووە بە سووپای یۆنانیی لە سێ شەڕی بۆتیدیا، ئەممفبۆڵیس و دیلیۆم. و لەمشتومڕە و گفتوگۆکانی وێژەدەر دا، ئەلکیسیبیادیس باسی لە قارەمانییەتیی و بەھێزیی سۆکراتی کردووە لە ھەردوو شەڕی بۆتیدیا و دیلیۆم دا، و ھەروەھا باس لەوە دەکات کە چۆن سۆکرات لەشەڕی بۆتیدیا دا ژیانی رزگارکردووە، لەگەڵ ئاماژەدان بە ئاست بەرزی و لێھاتوویی سۆکرات لە شەڕی دیلیۆم لەنێو چوارچێوەی مشتومڕ و گفتوگۆی لاکاس (کە بەواتای ئازایەتیی و قارەمانییەتی دێت لە ئینگلیزیدا) لەلایەن ئەو جێنراڵەی کە گفتوگۆکەی بەناوی خۆیەوە ناوناوە (١٨١B). لە مشتومڕ و گفتوگۆکانی بەرگری سۆکرات، سۆکرات جیاوازی دەکات لەنێوان خزمەتە سەربازییەکانیی و ئەو مەینەتیی و ئازارەی کە لەنێو ھۆڵی دادگادا چێشتی لەکاتی دادگاییکردنیدا، و دەڵێت کە ئەگەر یەکێک لەنێو دەستەی بڕیاردەراندا پێی وابێت کە پێویستە پاشەکشە بکات و وازبھێنێت لە فەلسەفە، ئەوا پێویستە بۆ ئەو کەسە بیر لەوە بکاتەوە کە سەربازەکان پێویستە پاشەکشێ بکەن لە شەڕەکەدا کاتێک پێیان وادەبێت کە دەمرن! لەساڵی ٤٠٦ پ.ز، سۆکرات یەکێک بوو لە ئەنجوومەنی پیرانی یۆنان و نەتەوەکەشی، نەتەوەی Antiochis بوو، کە دانیشتنی دادگاییکردنی بەست لەو رۆژەدا کە لەسێدارەدانی جێنەراڵە بەشداربووەکانی شەڕی ئەرجۆنسی بەخۆوە دیت، بەھۆی ئەوەی کە دەستبەرداری کوژراوان و رزگاربووان لە کەشتییە نوقووم بووەکان بووبوون بەھۆی دواکەوتنی کەشتی ھەژێنراوی دوژمن. لەو کاتەدا سۆکرات یەکێک بوو لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنەکە، و داوا نا دەستورییەکەی کالیکسنیسی پەرچکردەوە کە پێشنیاری کردبوو، کە بەمەبەست لێی دادگاییکردنێکی بەکۆمەڵ بوو بۆ ئیدانەکردنی ئەو ھـەشت جێنەراڵە. لە کۆتاییدا، سۆکرات ئەم داوایانەی پەرچکردەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسێدارەدانی جێنەراڵەکان درا. لەساڵی ٤٠٤ دا، حکومەتی سییە ستەمکار ھەوڵی ئەوەیان دا کە ئەوانەی دڵسۆزیی لەرێگریی خۆیاندا راگەیاندبوو، زۆربکەن بۆخۆیان، ئەمە بە گەشەپێدانییان و یارمەتیدانیان لەو کارەنەیاندا کە پێی ھەڵدەستن. لەمەدا داوایان لە سۆکرات و چل کەسی تر کرد کە داوەری شاری سلامیز بھێنن لە ماڵەکەیەوە بۆ ئەنجامدانی بڕیارێکی سێدارەدانی نادادپەروەرانە. سۆکرات زۆر بەئارامی پەرچیکردەوە.



About Author

Advertisement

 
Top