Unknown Unknown Author
Title: ژیان و مردنی پلاتۆن یان ئەفلاتوون
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
پلاتۆن  یان  ئەفلاتوون  ؛ ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز – ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) یەکێکە لە ناودارترین  فەیلەسوفان  و  بیرکارانی  ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی  یۆنانی دێری...
پلاتۆن یان ئەفلاتوون ؛ ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز – ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئەسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. پلاتۆن ھاوڕێ لەگەڵ سوکراتکە مامۆستای بوو وە ئەرستۆ کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیاندامهزراند. پلاتۆن قوتابیی سوکرات بوو و بیرەکانی سوکرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی داینا.
لێھاتووییی پلاتۆن وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سوکراتییەکانیدادەردەکەوێ؛ سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.

ژیاندەستکاریی بکە

ئەفلاتوون لە ئەسینا لە دایک بووە و ساڵی لە دایک بونی بە شێوەیە ورد دیاری کراو نییە و نەزانراوە، بەڵام بە پێی ئەو بەڵگانەی بە بەردەستمانایە لە نێوان ساڵی "٤٢٣ - ٤٢٩" (پ. ز) لە دای بوە، ئەفلاتوون زۆربەی زۆری ژیانی لە ئەسینا بەسەر بردووە، لەو سەردەمەی زانستە یۆنانیەکان لە ئەوپەڕی بەرزیدا بووە کە بە "سەردەمی بیرکلیس" ناسراوە، ئەفلاتوون لە خێزانێی بەناوبانگی خانەدانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگای یۆنانی بووە، وە باوکی ناسراو بوە بە "أریستۆن
مردن
 ئەفلاتوون بە مردنێکی بێدەنگ مرد لە کەشێکی ئارامدا لە ساڵی (٣٤٧ پ. ز) ھەر لە ھەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی لە دایک بونی، وە لە ھەمان ڕۆژ کە "أپۆلۆ" خودای یۆنانیەکان (خواوەندی خۆرە) دەرکەوت، ھەر بۆیە کەسانی ئەفساناوی پەیوەندیەکیان دروستکرد لە نێوان ئەفلاتوون و ئەپۆلۆ (خواوەندی خۆر)، وە ھەندێکیش وتیان ئەو خۆی ئەپۆلۆیە، وە مردنکی ڕێزدارانە مرد و قوتابیەکانی ھەموو ساڵێک یادیان ئەکردەوە لە ڕۆژی مردنیدا و ئەو ڕۆژەیان بە پیرۆز ئەزانی، چونە وایان ئەزانی ئەم ئەفلاتوونە بەخششێکە و خودا داویەتی بە مرۆڤایەتی.

About Author

Advertisement

 
Top