فرێدریش ویلھڵم نیچە : فەیلەسۆفی بەناوبانگ، خەڵکی ئەڵمانیا (لە دایکبوون ١٨٤٤-کۆچی دوایی ١٩٠٠)؛ خاوەن بیر و ڕای رەخنەگر لە ئایین و فەرھەنگ.
نوسراوەکانی نیچە شێوازی تایبەتی خۆیان ھەیە و وەک نووسراوەکانی تری سەردەمی خۆی نیە. ئاھەنگی نووسراوەکان لە گوێی خوێنەر وەک شیعر وایە. ھێندێ لە قسەکانی بە خێرایی و ڕووتی وتە و بڕێکیتر لە کەلامدا. بەڵام بە گشتی سەرانسەر نووسراوەکانی ، وشە بە وشە خاوەن مانای خۆیانن و زۆربڵێیی نەکردووە ـ ژیان ـ لە ساڵی ١٨٤٤ی زایینی لە پرۆس لەدایک بوو. لەبەر یەک بوونی ڕۆژی بە دونیا ھاتننی لەگەڵ ڕۆژی بە دنیا ھاتنی فرێدریش ویلھڵمی چوارەم پاشای ئەو کاتەی پرۆس، باوکی بە شانازیەوە فرێدریش ویلھڵمی ناو نا. خۆی سەبارەت بەو ڕووداوە لە کتێبێکیدا دەڵی :
باوکی پیاوی ئایینی خاچپەرستان بوو. فرێدریش مناڵی یەکەم بوو دوای ئەویش دوو مناڵی دیکەیان بوو. کاتێ ٥ساڵی بوو باوکی دەمرێ و لە خێزانێکدا پێکھاتوو لە دایکی و خوشکی و داپیر و دوو پووری گەورە دەبێت. ئەو فەزا ژنانە و کاریگەری ئایین لەسەر ئەو ژنانە ڕەنگدانەوەی گرینگی ھەبوو لە بیر و ڕای نیچەدا لە ڕۆژانی داھاتووی ژیان.
لە تەنیاییدا کاتێ تایبەتی تەرخان ئەکرد بە خوێندنەوەی ئنجیل و لێکۆڵینەوەی. جاربەجار کۆپلیەکی وا بە ھەست بۆ دۆستانی ئەخوێندەوە کە فرمێسکی لە چاو ئەھاتە خوار. لە چوار ساڵیدا دەستی بە خوێندن و نووسین کرد و لە ١٢ ساڵیدا شیعری دائەنا.