Unknown Unknown Author
Title: ژیاننامەی ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
فوڵفگانگ ئەمادیۆس مۆتسارت  ، ناوی تەواوی  یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت  (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١...

فوڵفگانگ ئەمادیۆس مۆتسارت ، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرەچالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سێمفۆنیک، کۆنسێرتەینت، چامبەر، پیانۆ، ئۆپراتیک. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە موزیکی کلاسیکدا.

مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمانچە بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردوە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەوروپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردوە لە بەشی مۆسیکی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. لەساڵی ١٧٨١دا سەردانی ڤێننای کردوە کاتێک کە دەرکراوە لە شوێنەکەی لە ساڵزبێرگ و پێباش بوو کە لە پایتەخت بمێنێتەوە، کە تێیدا توانی لەژیانی ماوەی خۆی ناوبانگ بەدەستبێنێت بەڵام بڕێکی کەم لە پارە. لەساڵەکانی کۆتاییدا لە ڤێننا، کارە ھەرەباشەکانی ئینجا دەستییان بە بەرگرتن کرد، وەک سێمفۆنییەکان، کۆنشێرتۆ و ئۆپێراکانی وھەروەھا مۆسیکی پیرۆزییمردووەکانی. کۆچی دوایی مۆتسارت لەو تەمەنە گەنجیی و کورتەدا، زۆرجێی گومان و ئاڵۆزییە. لەدوای خۆی بێ لەخێزانەکەی/ژنەکەی دوو منداڵیشی بەجێ ھێشت.

مۆتسارت زۆر بەھێزتر لەوانەی کەلێوەی فێرئەبوو وانەی وەرئەگرت، پاڵپشتی لە لێھاتوویی و ژیری ئەو ستایڵە دەکرد کە گشتگیر بوو ھەروەھا جوانیی دەگرتەوە، پشت بەپشتی تاریکیی و سۆز، ئەمانە ھەمووی لە تێروانیینێکی مرۆڤایەتییەوەیە کە دەڵێ "خۆت بکە قوربانی لەڕێگەی ھوونەرەوە، لێبوردە بە، رێکبکەوە لەگەڵ سروشت و رەھا". کاریگەری لەسەر مۆسیکی رۆژئاوایی زۆر قوڵە. بیتھۆڤن مۆسیکە سەرەتاییەکانی لەژێر سێبەری مۆتسارتدا نووسیوە، جۆزێف ھایدن لەبارەی مۆتسارتەوە ئەڵێت "جیل نەوەکانی داھاتوو لەماوەی ١٠٠ ساڵی ھاتوودا بەھرەمەندێکی لەم شێوەیە بەخۆیەوە نابینێت".


About Author

Advertisement

 
Top