جۆزێف ستالین : (لەدایکبوون ١٨٧٨ - کۆچی دوایی ١٩٥٣) ڕابەر و سیاسەتوانی کۆمۆنیستی سۆڤیەت بو کە لە نێوانی ساڵانی ٢٠ی تەمەنی تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.
ناوی کاتی لەدایک بوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی (بە زمانی گورجی، زمانی زکماکی:იოსებ ბესარიონის ძე ჯუღაშვილი).
لە ساڵی ١٩٢٢ گەیشتە پلەی سکرتێری گشتییحیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت. دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆتسکیسەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێنکردنەوەی گەورەی بەڕێخست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەستبەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧داگەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.
ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیسم-لینینیسم پێکھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بە ئەستالینیسمناو دەبەن.
لە ساڵی ١٩٢٨دا ستالین بە گۆڕینی پلانە ئابووریەکان و دانانی پلانی کشتوکاڵیھەڵبژاردەیی، یەکیەتی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک بە زۆرینە جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زلھیزەکانی بواری سەنعەت لە جیھاندا.
داگیر کردنی گەنم و خواردمەنیەکانی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ستالین لە ساڵانی ١٩٣٢تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قڕ و قاتی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکراین، قەزاقەستان و قەفقازی باکوور. ھەرکەس لە جووتیارەکان کە دژایەتی ئەوەی بکردایە کۆلاک ناویان دەنا و سەرکوت و دەسبەسەر دەکرا.
لە کاتی شەڕی جیھانی دووھەم ئەستاڵین ڕابەری یەکیەتی سۆڤیەت بوو و دەورێ گرینگی ھەبوو لە شکەست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتی نازیەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زلھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ئەستالین ھەر مایەوە.
ھێندێ کەس حکوومەتی ستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسن و ھەروا بە لەنێو بردنی کەساییەتیەکانی دەژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکیتا خرۆشۆڤ، جێگری ئەستالین، کەسایەتی و شێوازی حوکمڕانی ستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی حکومەت لە ھاوڕێیانی ستالین.