موھانداس کەرمچاند گاندی (ماوەی ژیان: ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩ تاکوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٦٩لە (بور بەندەر)لە ناوچەی (گاجارات)ی ھیندستان لە خێزانێکی پارێزەر کە باکگراوندێکی سیاسی دوورودرێژیان ھەیە لە دایک بووە،لە رابردوودا باپیری و پاشانیش باوکی سەرۆک وەزیرانی ناوچەی (بور بەندەر)بوون. وەک لاوە ھاوتەمەنەکانی خۆی لەوڵاتەکەیدا زوو چۆتە بنباری ژنھێنان و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ژنی ھێناوەو چوار منداڵی لەو خێزانەی ھەبووە.لەساڵی ١٨٨٨ بۆخوێندنی یاسا چۆتە لەندەن ولەسەرەتادا ویستویەتی وەکو ھەرگەنجێکە رۆژھەڵاتی کە چووبێتە رۆژئاوا ژیانبەسەر بەرێت،بەڵام ھەرزوو بەڵانسی خۆی وەرگرتۆتەوەوپەیوەست بۆتەوە بە خوێندن و ئاینەکەیەوەو بەردەوام لە ھەوڵی زیاتر خۆرۆشنبیریکردندا بووە. ئەو کەسێک بووە کە پشتی بە خوراکی گیایی بەستووەو کۆمەڵەیەکیشی لەوپێناوەدا دامەزراندبوو. وەختێک خوێندنی یاسای تەواوکردوو لەساڵی ١٨٩١ گەڕایەوە ھیندستان ھەستیکرد کە لەکاری پارێزەریدا ناگاتە ئامانج ولەگەڵ ویستی ویدا یەکناکاتەوە، رێگایەک نیە بۆ سەرکەوتن ،بۆیە دەمێک کاری عەریزەنووسی دەکات ،پاشان بەگرێبەستێک بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ھیندیروو دەکاتە (ناتال)لەباشووری ئەفریقیا بۆ کارکردن. لێرەوە بە سەرەتاکانی تێکۆشانی ناتوندوتیژی ئاشنا دەبێت.
ژیاننامەی موھانداس کەرمچاند گاندی
Title: ژیاننامەی موھانداس کەرمچاند گاندی
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
موھانداس کەرمچاند گاندی (ماوەی ژیان: ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩ تاکوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٦٩ لە (بور بەندەر)...