Unknown Unknown Author
Title: ژیان و مردنی سەددام حوسێن عەبدولمەجید ئەلتکریتی
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
ژیان دەستکاریی بکە ژیانی سەرەتایی و لاوی دەستکاریی بکە سەدام لە گوندی عوجە لە شاری  تکریت  لەدایک بوو ، وە ئەو ھەرگیز باوکی نەدەناسی لەبەر ئ...

ژیاندەستکاریی بکە

ژیانی سەرەتایی و لاویدەستکاریی بکە

سەدام لە گوندی عوجە لە شاری تکریت لەدایک بوو ، وە ئەو ھەرگیز باوکی نەدەناسی لەبەر ئەوەی پێنج مانگ بەرلەدایک بوونی سەددام حوسەینی باوکی دیار نەما ،بەپێی ھەندێ لە گێڕانەوەکان بێت دایکی سەدام لەکاتی دووگیانیدا ھەوڵی داوە خۆیی مناڵەکەی (سەدام) بکووژێت بەڵام واینەکردووە لەکاتی لەدایکبوونی سەدامیش ئەوی ناردووەی لای براکەی (خاڵی سەددام) ئەمەش تاکوو سێ ساڵەی سەددام بەردەوام بوو ، دوای ئەوەی سەددام تەمەنی دەگاتە دە ساڵان دووبارە دەچێتەوە لای خاڵی و کەکەسێکی دینداری سوننە بووە و کاریگەری لەسەددام کردووە تاکوو ساڵانی ١٩٥٧ ، لەدوایشدا سەدام تەمەنی دوازدە ساڵان بووە براکەی بەنەخۆشی شێرپەنجەدەمرێت

ژیانی خێزانیدەستکاریی بکە

لە ساڵی ١٩٦٣ز لەگەڵ ساجیدە ژیانی خێزانی پێکھێنا کە ساجیدە دوو کوڕی بوو بەناوی عودەی و قوسەیوە سێ کچیشی لێ بوو بەناوی حەلاو ڕەغد و رەنا


چوونە ناو حیزبی بەعسدەستکاریی بکە

سەددام تەمەنی ٢٠ ساڵان بوو چووە ناو حیزبی بەعس کە حیزبەکە ئایدیای لە سۆشیالیزمی بوو ، لەدوای چەند ساڵێک لەم لەلایەن عەبدولکەریم قاسمدەکرێتە سەرۆکی نووسینگەی سووپای عێراق لەوکاتەی کە حیزبەکەشی دژی ئەو ڕژێمەی عەبدولکەریم قاسم بووە .پاش نەمانی رژێمەکەی عەبدولکەریم قاسم ئەحمەد حەسەن بەکر دێتە سەر حوکم ئەویش بەردەوام تا ساڵی ١٩٧٩ لەم ساڵە بە بیناوی خراپ بوونی باری تەندروستی ئەحمەد حەسەن بەکر سەدام حسێن دەسەڵاتی گرتە دەست و لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیە سیاسیەکان دەرکرد .پاش ساڵێک لە گرتنە دەستی دەستی دەسەڵات سەدام ھەوڵی لە ناوبردنی کورد بەردەوام بوو .بۆیە حکومەتەکانی پێش سەدام لە گەڵ ئێران رێککەوتبوون ئەگەر ئەوانیش دژایەتی کورد بکەن ئەوا تا ھەندێک ناوچەی عێڕاقیان پێ دەدەن کە ئەو ناوچانەش تا دەگەیشتە ناوچەی قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای ھەولێر .لە ساڵی ١٩٨٠ ئیران ئەم داوایەی لە عێراق کرد کە پێی بدات بەڵام سەدام رازی نەبوو چونکە بە ھیچ شێوەیەک کارەکەیان ئەنجام نەدابوو .لەمەشەوە جەنگی ٨ ساڵەی ئێڕان و ئیراق ھەڵگیسا بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٨٨ لەم ساڵە بەبیانوی پاسدار لە شاری ھەلەبجە کیمیابارانی کرد و زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسی بێتاوانی شەھید کرد .بەمەش ھەرنەوەستا دەستی بە ئەنفال کردنی گەرمیانی و بارزانیەکانی کرد .ژمارەیەکی یەکجار زۆر لێ ئەنفال کرد .لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد وڵاتانی ھاوپەیمان بەمە زۆر تورەبوون ھەر زوو دەریان پەراند لە کوێت لەمەشەوە لە بەھاری ١٩٩١ گەلی کورد لە باکوری عێراق راپەرینی کرد(بەش باکوری عێراق بەشێکە لە کوردستانی گەورە دەکەویتە باشوری کوردستانی گەورەی ٦ پارچە کراو بەڵام تەنیا ٤ پارچەی رەسمیە )توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن دژە فرین لە سەر عێراق دانرا لە باکور(ھەرێمی کوردستان )و باشوری عێراق .کەوتە ژێر بەندی ٧ ی نەتەوە یەکگرتوەکان .لە ساڵی ٢٠٠٣ سوپای ئەمریکا عێراق داگیرکرد ئەمە جگە لەوەی کە کورد رۆلێکی گرینکی ھەبووە لە ئازادکردنی عێڕاق .لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ھێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر عودە و قوسە ھەردووک کوژران . ٢٠٠٦ سەدام حسێن بە پەتی سێدارەدا داکرا .کۆتایی بەژیانی ھات ...


لەسێدارەداندەستکاریی بکە

دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا لەساڵی( ٢٠٠٣) دا دوای ماوەی چەند ساڵێ لە بەردەوامی دادگایی کردنی لە شاری بەغدا لە ڕێکەوتی ٣١ی دێسمبەری ساڵی( ٢٠٠٦) لەسێدارەدرا


About Author

Advertisement

 
Top