لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن ˈ ١٦ کانونی یەکەم ١٧٧٠ – ٢٦ مارس ١٨٢٧) مۆزیک دانەر و پیانۆژەنێکی ئاڵمانی بوو. بە یەکێک لە کاریگەرترین مۆزیکدانەکانی تەواوی سەدەکان دادەنرێت. لە شاری بۆن لە دایک بووە دواتر لە تەمەنی بیست ساڵاندا چووە بۆ ڤیێنا ماوەی ساڵێک لای مۆزیکدانەری گەورەی کلاسیک ژۆزێف ھایدنخوێندوێتی، زۆر بە خێرایی پیانۆژەنێکی ڤێرتوزۆی لێ دەرچووە. لە دوای تەمەنی ٢٥ سالییەوە کێشەی بۆ دروست بووە لەگەڵ گوێچکەیدا، دواتر کەڕ بووەو پاشان بە تەواوی بیستنی لەدەست داوە.
بێتھۆڤن بە دامەزرێنەری سەردەمی رۆمانتیک دادەنرێت، ھەرچەندە کاری ھەیە لەسەردەمی کلاسیکدا بەڵام دامەزرێنەری مۆزیک و سەردەمی رۆمانتیکە.