Unknown Unknown Author
Title: ژیاننامەی ھیتلەر
Author: Unknown
Rating 5 of 5 Des:
ھیتلەر لە ٢٠ی نیسانی ساڵی  ١٨٨٩  لە گوندی برۆنۆی سەر بە  نەمسا  کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە  ئەڵمانیاوە ھەڵدەق...
ھیتلەر لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ١٨٨٩ لە گوندی برۆنۆی سەر بە نەمسا کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە ئەڵمانیاوەھەڵدەقوڵێت و لەسەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لە دایک بووە. باوکی فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی گومرگ و دایکیشی ئافرەتێکی دڵ و دەروون پاک و لە خواترس بووە وە خۆشەویسترین کەسی ھیتلەر بووە ، ھیتلەر لە مناڵیدا لە ژیانێکی ناھەموار و چەرمەسەریدا ژیاوە باوکی زۆر توندووتیژ بووە لە ھەڵسوکەوتیدا و ھیتلەر دانی بەودا ناوە کە لە ھەرزەکاریدا توشی توندووتیژی بۆتەوە لەلایەن باوکیەوە، دوای چەند ساڵێک ھیتلەر بۆ بەڕێوبەری کارەکانی گێڕایەوە کە بەڵێنی بە خۆی دابوو کە جارێکی تر ناگرێت ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی توندوو تیژی بۆیەوە لەلایەن باوکیەوە و ئەمەش بەھێزیی ھیتلەر دەردەخات ھەر لە مناڵیەوە. زۆر لە مێژووناسان لەو باوەڕەدان کە ئەو توندو تیژیەی باوکی ھیتلەر ئەینواند بەرامبەر ھیتلەر و دایکی کە دواتر ھیتلەر زۆر بە واقیعیانەوە باسی کردووە ئەمانە ھەمووی کاریگەر بوونە بۆ دروستکردنی کەسێتی ھیتلەری توندوتیژ، پاشان خیزانەکەی چوونەتە شاری لینز و لەوێ نیشتەجێ بون، ھیتلەر خوێندکارێکی سەرکەوتو بووە لە قوتابخانەکەی، بەڵام لە یەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچوە کە لە قوتابخانەی دواناوەندیی ڕیاڵشوڵ کە لەشاری لینز بوە، ھیتلەر لە ھەمان پۆل بووە کە لودڤیگ ڤیتگنشتاینی تێدا بوە کە یەکێک بوە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم کە کاریگەری تەواوی ھەبو بەسەرڕوداوەکانی ئەوسەردەمەدا. وە ھیتلەر ھۆکاری دواکەوتنی لە قوتابخانە ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە چەندین جار بەرەنگاری باوکی بۆتەوە کە ئەیویست بیکات بە فەرمانبەر لە گومرگ بەڵام ھیتلەر ئاواتی ئەوە بوە ببێت بە وینەکێش. باوکی لە ساڵی ١٩٠٣ کۆچی دوایی کردوە و سەرەڕای مردنی باوکی بەڵام ھیتلەر ھیچ ئاستی بەرز نەبۆتەوە لە قوتابخانەدا و لە تەمەنی شانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ بڕوا نامەیەک بەدەست بێنێت. لە کتێبی کیفاحی ھیتلەر باوەڕ بونی بە نەتەوەیی ئەڵمانی ئەگەڕێنرێتەوە بۆ ساڵانی ھەرزەکاری خۆی کە لەو کاتەدا یەکێک لە کتێبەکانی باوکی خوێندبۆوە دەربارەی جەنگی نێوان فەرەنسا و پرۆسیا کە وای لێکرد بوو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کە بۆچی باوکی و زۆر لە وانی تر کە ئەڵمانین و لە ڕەچەڵەکدا نەمساوین شکست بێنن لە پاراستنی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگدا. لە ساڵی ساڵی ١٩٠٥ ەوە لە ھەتیوخانەدا ژیانی بەسەر بردوە لە ڤییەنا کە لەلایەن حکومەتەوە سەرپەرشتی کراوە و دوو جار داوای پێشکەش کردوە بۆ وەرگیران لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨ بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی وێنەکێشانی تیادا نەبووە و پێیان وتوە کە بەھرەکانی زیاتر لە ئەندازیاری تەلار سازیەوە نزیکە. لە ئابی ساڵی ١٩١٤ کە جەنگی جیھانی یەکەم دەستی پێکرد لە کاتێکدا کە ھەموو جیھان دڵ تەنگ بوون بە ھەڵگیرساندنی جەنگ بەڵام ھیتلەر خۆشحاڵ بوو چونکە بەو ھۆیەوە دەەیتوانی خۆی ناونوس بکات لە سوپای ئەڵمانیا دا.ھیتلەر بوو بە سەرباز و لە ھێزی شانزەی یەدەکی باڤاریا کە بە ھێزی لیست ناسرابوو بە ھۆی سەرکردەی ھێزەکەوە.وە کارەکەی ترسناکترین کار بووە و چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لە ناوچون بووەوە بەھۆی ئەوەی کە پۆستەچی سوپا بووە و لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتووە کە دەکاتە جێگری عەریف لە سوپای بەڕیتانی. ھیتلەر لە زۆربەی شەڕەکانی بەرەی ڕۆژئاوادا بەشداری کردوە وەک شەڕی پێرسی یەکەم و سوم و ئاراس و پاسکیندایلی. ھیتلەر دوو مەدالیای ئازایەتی وەرگرتووە کە یەکێکیان مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی دووەم ساڵی ١٩١٤ و مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی یەکەم کە لە ساڵی ١٩١٨ دا وەری گرتوە ئەمەش زۆر بەکەمی ڕو ئەدات کە ئەفسەرێک لە پلەی جیفریتر وەری بگرێت سەرەڕای ئەوەش پلەی بەرزنەکرایەوە بۆ پلەی ئونتیرۆفیزێر کە یەکسانە بە پلەی عەریف لە سوپای بەڕیتانی. وە ھۆکاری بەرز نەکردنەوی ئەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە سەرکردەکانی ھێزەکەی باوەڕیان وابوو کە سیفاتی سەرکردەییان تێدا بەدی ناکرێ و ھەندێک مێژوونوسان ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ھاوڵاتیەکی ئەڵمانی نەبووە.ھیتلەر بەشداری جەنگی جیھانی یەکەمی کردوە و پاشان لە ساڵی ١٩٢٣دا سەرکردایەتی ٢٠٠٠ سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیر کردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتو نەبوو دەسگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی (خەباتی من) کە تێیدا ھەموو بیروبۆجونوی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەر لە نوێ دەست دەکاتەوە بە دروست کردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی ئەدات لە پێناو ئەڵمانیادا و تاکولە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٣ بوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتۆتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دوەمی جیھانی ھەڵگیرساند کەئەڵمانیا ھاوپەیمان بوو لەگەڵ ئیتالیا و ژاپۆنبەرامبەر ھاوپەیمانێتی سۆڤیەت و بەریتانیا و فەڕەنساو ئەمریکا کە بوە ھۆی کوژرانی ٥٠-٦٠ ملیۆن کەس و کاول کردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی ئاڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلەر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا. وە لە ڕێکەوتی ٣٠/٤/١٩٤٥پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە، ئیڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا وپێکەوە خۆیان کوشت.

About Author

Advertisement

 
Top